داواده‌كرێت شێوازی خه‌رجكردنی‌ ئه‌م پاره‌یه‌ گۆڕانكاریی تێدابكرێت
لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتیی‌ به‌ڵێنده‌ران ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پێشنیازێكی‌ نوێ  سه‌باره‌ت به‌خه‌رجكردنی‌ پاره‌ی‌ به‌ڵێنده‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌ت و  وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ ده‌دات، وته‌بێژی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ئێستادا ده‌ستكراوه‌ به‌خه‌رجكردنی‌ 43 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ بۆ به‌ڵێنده‌رانی‌ سلێمانی‌".

میران كامیل وته‌بێژی‌ لقی سلێمانی‌ یه‌كێتیی‌ به‌ڵێنده‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا  پێشنیازكراوه‌ مانگانه‌ 10 ملیۆن دۆلار بۆ به‌ڵێنده‌ران  له‌لایه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ خه‌رجبكرێت و به‌گوێره‌ی‌ به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌راندا دابه‌شبكرێت بۆ ته‌واوكردنی‌ پڕۆژه‌كانیان".

وتیشی‌:"ئه‌و پێشنیازه‌ گه‌ڵاڵه‌كراوه‌، به‌ڵام تائێستا نه‌كراوه‌ته‌ بڕیار، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ مانگانه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رجبكرێت و ئه‌وانیش بتوانن پڕۆژه‌كانیان ته‌واوبكه‌ن".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "له‌ئێستادا ده‌ستكراوه‌ به‌خه‌رجكردنی‌ 43 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی‌ كه‌ بۆ به‌ڵێنده‌رانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ردرابوو، ئه‌وه‌ش به‌میكانیزمێكی‌ گونجاو به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌راندا خه‌رجده‌كرێت و كاری‌ له‌سه‌رده‌كرێت و ده‌درێته‌ به‌ڵێنده‌ران".

ڕۆژی‌ 31ی‌ 10ی‌ 2018 حكومه‌تی‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی‌ دارایی بڕیاری ته‌رخانكردنی‌ 100 ملیۆن دۆلاریان بۆ به‌ڵێنده‌ران ده‌ركردو ئێستاش خه‌رجكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ به‌ڵێنده‌ران خراوه‌ته‌وه‌ قۆناغی‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 10:01AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.