نرخی دۆلارو نه‌وت
به‌یانی  ئه‌مڕۆ 8ی 11ی 2018 له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێم، به‌های دۆلارو نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا دابه‌زینیان به‌خۆیانه‌وه‌ بینیوه‌.

نوسینگه‌ی سندی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌شاری سلێمانی نرخی دراوه‌كانی بۆ SNN ئاشكراكرد كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

100 دۆلاری ئه‌مریكی 120 هه‌زاو 550 دینار.

100 یۆرۆ 137 هه‌زارو 500 دینار.

100 پاوه‌ن 156 هه‌زارو 250 دینار.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 8 هه‌زارو 600 دینار.

100 لیره‌ی توركی 22هه‌زارو 250دینار.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ به‌كاتی داخستنی بازاڕ نرخی‌ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ربوو به‌ 120 هه‌زارو 600 دینار.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، بۆرسه‌ی جیهانی نرخی نه‌وتی ئاشكراكردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ 72 دۆلار دابه‌زیوه‌ له‌كاتێكدا، ئێواره‌ی‌ دوێنێ به‌ 72 دۆلارو 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرابوو.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 9:20AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.