گۆڕان: ئه‌مجاره‌ به‌پێ خاوسی ناكه‌وینه‌ ناو حكومه‌ته‌وه‌
تائێستا بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌فه‌رمی‌ هیچ بڕیارێكی‌ بۆ به‌شداریكردن له‌كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم نه‌داوه‌، ئه‌ندامێكی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی ئه‌و حزبه‌ش دوا زانیاری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، هاوكات مه‌ترسی‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ هه‌مان سیناریۆی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت:"ئه‌مجاره‌ به‌پێ خاوسی ناكه‌وینه‌ ناو حكومه‌ته‌وه‌و هیچ گره‌نتیه‌ك نییه‌ كه‌ وه‌زیره‌كانی گۆڕان له‌حكومه‌ت ده‌رنه‌كرێنه‌وه‌".

عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان به‌ده‌نگی‌ ئه‌مریكای‌ ڕاگه‌یاندوه‌، "ئێمه‌ تائێستا بڕیاری به‌شداریكردنمان نه‌داوه‌ له‌حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كلتوریی و ئابوری حكومه‌تمان به‌دڵ بوو، ئه‌وكات به‌شداریده‌كه‌ین".

وتوشیه‌تی‌:"ئه‌مجاره‌ به‌پێ خاوسی ناكه‌وینه‌ ناو حكومه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتریش به‌به‌ڵێنی سه‌ركرده‌كان چوینه‌ ناو حكومه‌ت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان جێبه‌جێنه‌كرد، كه‌ به‌خه‌ڵكی كوردستانیان دابوو".

عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف مه‌ترسی‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ هه‌مان سیناریۆی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ له‌دژی‌ وه‌زیره‌كانی‌ گۆڕان نیشانداوه‌و وتویه‌تی‌:"هیچ گره‌نتیه‌ك نییه‌ ئه‌مجاره‌ش وه‌زیره‌كانی گۆڕان له‌حكومه‌ت ده‌رنه‌كرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش نییه‌ به‌به‌ڵێنی هیچ كه‌سولایه‌ك هه‌ڵخه‌ڵه‌تێین، به‌ڵام ئه‌مه‌ ململانێی سیاسیه‌، وه‌ك وتم هه‌مومان له‌كه‌شتیه‌كداین له‌و ململانێیه‌ش به‌رده‌وامده‌بین".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 9:07AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.