به‌غدا بڕیاری‌ ناردنی‌ ده‌دات بۆ سلێمانی‌..زانیاری‌ ئاشكراده‌كرێت
فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ناردنی‌ به‌شه‌ ده‌رمان له‌به‌غداوه‌ ده‌دات و یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نوێنه‌رمان بۆ به‌غدا ناردوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌زوترینكاتدا ده‌رمانی‌ پێویست بگاته‌ شاری‌ سلێمانی‌".

عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردودا نوێنه‌رمان ناردۆته‌وه‌ شاری‌ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی‌ ناردنی‌ به‌شه‌ ده‌رمانی‌ پێویست بۆ شاری‌ سلێمانی‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتودا به‌شه‌ ده‌رمانی‌ پێویستمان به‌ده‌ستبگات".

وتیشی‌:"حكومه‌تی‌ عیراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابینكردنی‌ به‌شه‌ ده‌رمانی دیكه‌ ده‌ربڕیوه‌و ناردنی‌ ئه‌و پێداویستیه‌ پزیشكیانه‌ش له‌چوارچێوه‌ی به‌شه‌ بودجه‌ 2018ی ده‌بێت".

ئاشكراشیكرد، ئه‌و پێداویستیه‌ پزیشكیانه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ده‌كرێت ده‌رمانی‌ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كانیش له‌خۆده‌گرێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌نزیكترین واده‌دا به‌شه‌ ده‌رمانه‌كانیان به‌ده‌ستبگات.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "تائێستاش به‌غدا  به‌شه‌ ده‌رمان و پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كان بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كات به‌گوێره‌ی‌ پشكی‌ هه‌رێم".


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 8:55AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.