وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی‌ ده‌كات
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یامێكی دڵنیایی ئاڕِاسته‌ی‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندو ئه‌فسه‌رانی‌ ده‌كات، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، هه‌ر كارمه‌ندو ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌ت بڕوانامه‌ی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌و بۆی ئه‌ژمارنه‌كراوه‌ سه‌ردانمان بكه‌ن و كاری‌ پێویستیان ده‌كرێت.

لیوا به‌ختیار تاهیر بابان ڕاوێژكاری سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی حكومه‌تی هه‌ریم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و كارمه‌ندو ئه‌فسه‌رانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ كه‌ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یاخود دبلۆمیان به‌ده‌ستهێناوه‌ بڕوانامه‌كه‌یان بۆ ئه‌ژمارده‌كرێت و هیچ گرفتێكیان نییه‌".

ڕونیشیكرده‌وه‌، "پێشتریش هه‌ر كارمه‌ندو ئه‌فسه‌رێكی‌ وه‌زاره‌ت بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ بۆیان ئه‌ژماركراوه‌و له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ  ئه‌و میكانیزمه‌ په‌یڕه‌وده‌كرێت، ئه‌گه‌ریش هه‌ر كارمه‌ندێك بڕوانامه‌ به‌ده‌ستبهێنێت بۆی ئه‌ژمارده‌كرێت".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌:"ئه‌ژماركردنی‌ شایسته‌ی‌ دارایی بۆ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ له‌وكاته‌وه‌ بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ناوخۆ ده‌بێت كه‌ فه‌رمانی‌ تایبه‌ت به‌بڕوانامه‌كه‌ی‌ ده‌رده‌كرێت، واته‌ گرفتیان نابێت، هه‌ركاتیش فه‌رمانه‌كه‌یان ده‌ركرا، شایسته‌ی‌ دارایی تایبه‌ت به‌بڕوانامه‌كه‌یان بۆ ده‌خرێته‌سه‌ر موچه‌كانیان".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ئه‌و میكانیزمه‌ی له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ په‌یڕه‌وده‌كرێت، به‌راورد به‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دیكه‌ جیاوازی هه‌یه‌و ڕاسته‌وخۆ له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌رماڵه‌ی‌ بڕوانامه‌ بۆ هێزه‌كانی ناوخۆو ئه‌فسه‌ران ئه‌ژمارده‌كرێت".


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 8:43AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.