ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ موچه‌ی دوو مانگ له‌به‌غداوه‌ ده‌درێت
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ چاره‌نوسی مووچه‌ی دوو مانگی‌ نه‌دراوی ساڵی‌ ڕابردوی فه‌رمانبه‌ره‌ ئیتحادییه‌كان له‌هه‌رێم ده‌دات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "نوسراوی ڕه‌سمی حكومه‌تی‌ عیراق هه‌یه‌ كه‌ موچه‌ی‌ دوو مانگی‌ ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ نه‌دراوه‌ بۆیه‌ مافیان نافه‌وتێت".

لیوا هێرش ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عیراق له‌په‌یوه‌ندیداین تاوه‌كو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ هه‌رێم كه‌ ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌ره‌ ئیتیحادییه‌كان له‌خۆده‌گرێت موچه‌ی‌ دوو مانگی‌ ساڵی‌ ڕابردویان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ ڕه‌وانه‌نه‌كراوه‌، هه‌وڵبدرێت به‌زوترینكات بۆیان خه‌رجبكرێت".

وتیشی‌:"ئێمه‌ له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین و چه‌ند كارێكی‌ ڕۆتینیات و نوسراوی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ كاری‌ له‌سه‌ركراوه‌، جگه‌له‌وه‌ش به‌غدا پێشتر خۆی نوسراوی ڕه‌سمی ئاڕاسته‌ی‌ ئێمه‌ كردوه‌ كه‌ موچه‌ی‌ دوو مانگی‌ فه‌رمانبه‌ره‌ ئیتحادییه‌كانی‌ عیراق له‌هه‌رێم خه‌رجنه‌كراوه‌، بۆیه‌ مافی ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ نافه‌وتێت".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "پرسی‌ پڕۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2019ی عیراق هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌موچه‌ی‌ ئه‌و دوو مانگه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ره‌ ئیتحادییه‌كانه‌وه‌ نییه‌و مافیان نافه‌وتێت، چونكه‌ پێشتر به‌غدا خۆی به‌دواداچونی بۆ موچه‌ی‌ ئه‌و دوو مانگه‌ نه‌دراوه‌ی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ كردوه‌و نوسراوی ڕه‌سمی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئاراسته‌ی‌ ئێمه‌ كردوه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 8:27AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.