كۆمه‌ڵ دیراسه‌ی دوو بژارده‌ ده‌كات
كۆمه‌ڵ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی به‌شداریكردن و نه‌كردن له‌حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم ده‌كات، وته‌بێژی حزبه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا دۆخی هه‌رێم به‌وشێوه‌یه‌ نییه‌، لایه‌نێك باوه‌ڕی وابێت كه‌ به‌ته‌نیا حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ببات.

رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌SNNی راگه‌یاند:تائێٍستا بڕیارمان له‌سه‌ر پرسی به‌شداربوون و به‌شدارنه‌بوون له‌حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم نه‌داوه‌و ئه‌و پرسه‌ به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

وتیشی:"بۆیه‌ ئه‌و پرسه‌مان به‌كراوه‌یی هێشتۆته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بڕوانینه‌ ئاسۆی پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌و به‌رنامه‌ وه‌زارییه‌ی حكومه‌تی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، پاشان چۆن بخرێته‌ بواری خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌وه‌".

راشیگه‌یاند: وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاومان له‌پله‌و پایه‌ نییه‌، دۆخی هه‌رێمیش به‌وشێوه‌یه‌ نییه‌، لایه‌نێك باوه‌ڕی وابێت كه‌ به‌ته‌نیا حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ببات، چونكه‌ هێشتا قه‌یرانی دارایی هه‌یه‌و كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ماوه‌، بۆیه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌رشتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت، به‌و ئاڕاسته‌یه‌ هه‌نگاو ده‌نێین.

وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت"هیچ رێگرییه‌كیان نییه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی، بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ به‌رچاو روونییه‌كمان هه‌بێت، به‌ڵام دواجار كۆمه‌ڵ خۆی بڕیار ده‌دات له‌باره‌ی به‌شداریكردن و نه‌كردنی له‌حكومه‌تی داهاتوو".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 8:19AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.