یەكگرتوو پەیامێكی بەپەلە ئاڕاستەی لایەنەكان دەكات
لەدانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی كوردستان، ماددەیەكی پەیڕەوی ناوخۆ پێشێلكرا، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت"بەناچاری دانیشتنەكە بەكراوەیی هێڵرایەوە" و دەشڵێت: ئەگەر تاوەكو دوو هەفتەی دیكە، لایەنەكان رێككەوتن نەكەن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئۆباڵەكەی دەكەوێتەسەر ئەو لایەنانەی رێككەوتن ناكەن.

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان بەSNNی راگەیاند: لەدانیشتنەكەی دوێنی پەرلەمانی كوردستاندا سێ ماددەی لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان جێبەجێكرا، بانگهێشتی پەرلەمانتاران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كاتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان و سوێندخواردنی، پاشان سوێندن خواردنی پەرلەمانتاران.

وتیشی:"لەدانیشتنەكەدا ماددەی 14 لەپەیڕەوی ناوخۆی جێبەجێنەكرا، كە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی بوو، ئەویش بەهۆی ئەوەی لایەنەكان گفتوگۆو دانوستانیان نەكردبوو".

راشیگەیاند: بەكراوەیی هێشتنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان بووە بەعورفێك لەهەرێمی كوردستان، كە پەرلەمان لەخولی سێیەم و چوارەمیشدا هەمان شتی كردووە، بۆیە ئێمە دەرچەیەكی دیكەمان لەبەردەستدا نەبوو، دەبوایە دوێنی پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان بخواردایە، لەبەرئەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێدەهات.

ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەڵێت"ئەگەر لەدوای ئەو دوو هەفتەیەی دانراوە، لایەنەكان رێكنەكەوتن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئۆباڵەكەی دەكەوێتەسەر ئەو لایەنانەی رێككەوتن ناكەن".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 9:30PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.