حكومەت لەبارەی ماسییەوە چەند بڕیارێك دەردەكات
حكومەتی هەرێم لەبارەی مرداربونەوەی ماسی بەكۆمەڵ لە باشوری عیراق رێكاری یاسای دەگرێتەبەرو بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵی سلێمانیش رایدەگەیەنێت"بڕیاری قەدەغەكردنی هێنانی ماسی زیندوو یان مردوو لەناوەڕاست و خواری عیراق درا" و دەشڵێت: بەغدا نموونەی ئاو و ماسیەكەی ناردووە بۆ وڵاتی ئەردەن و نەمسا بۆ پشكنین.

توانا ئیسماعیل لێپرسراوی هۆبەی سامانی ماسی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، بەSNNی راگەیاند: بەئامادەبوونی نوێنەری هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەشاری هەولێر كۆبووینەوەو لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاری قەدەغەكردنی هێنانی ماسی زیندوو یان مردوو لەناوەڕاست و خواری عیراق دراو، هەروەها بڕیارەكە هێنانی دەستە ماسی و پەنجە ماسیش بۆ بەخێوكردن دەگرێتەوە.

وتیشی: بڕیارەكە كاتییەو تا ئەو كاتە بەردەوام دەبێت كەوردەكاری هۆكاری مرداربونەوەی بەكۆمەڵی ماسی لە باشوری عیراق ئاشكرادەبێت.

بەرپرسەكەی كشتوكاڵی سلێمانی، راشیگەیاند: بەغدا نموونەی ئاو و ماسیەكەی ناردووە بۆ وڵاتی ئەردەن و نەمسا بۆ پشكنین، ئێمەش چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو پشكنینانە دەكەین و لەسەر ئەو ئەنجامانە پێداچوونەوە بەبڕیارەكەدا دەكەینەوە.

جەختیكردەوە، لەلایەن كەرەنتینەكانی ڤێترنەرییەوە هیچ پشكنینێك بۆ ماسی ناكرێت و رێگانادرێت داخڵی هەرێم بێت، بڕیارەكەش لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هەرێمەوە دراوەو بۆ سەرجەم پارێزگاكانەو ئاڕاستەی لایەنی جێبەجێكار دەكرێت.

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی ماسی بەهۆی بڕیارەكەوە، وتی: ئەم بڕیارە نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ماسی و هاوكارێكی باشی بەرهەمی ناوخۆش دەبێت، چونكە لەئێستادا پرۆژەكانی ناخۆی بەرهەم دەخەنە بازاڕەوە.


SNN:

هەورامان هاشم

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 9:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.