عیراق بڕیارێک لەبارەی موچەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھەرێم دەدات
وەفدەكەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان كارەكانی لەبەغدا بۆ هاوتاكردنی موچەو ئیمتیازاتی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ عیراق بەكۆتاهێناو سبەینێ دەگەڕێنەوە هەرێم، ئەندامێكی وەفدەكەش رایدەگەیەنێت: ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا لیژنەیەكی هاوبەش بۆ دیراسەكردنی ئەو بابەتە پێكبهێنێت.

وەفدێكی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوانی هەرێم لەبەغدان، بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بەیەكخستن و هاوتاكردنی موچەو ئیمتیازاتی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ عیراق.

فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەحكومەتی هەرێم و ئەندامی وەفدەكە بەSNNی راگەیاند: لەماوەی ئەو چەند رۆژەی لەبەغدا بووین، لەگەڵ هەریەك لەئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی عیراق، هەردوو دامەزراوەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی كۆبووینەوەو نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێممان بەئیمزای نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گەیاندە ئەو شوێنانە.

وتیشی:"ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بەپێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەهەریەك لەدامەزراوەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی عیراق، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بەمەبەستی دەركردنی راسپاردەی تایبەت بەهاوتاكردنی موچەو ئیمتیازاتی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی".

راشیگەیاند: ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی دا لەماوەی دوو رۆژی داهاتوو لیژنە هاوبەشەكە پێكبهێنێت، بۆیە گەشبنین بەو ئەنجامانەی پێیگەیشتووین لەدۆسێكەداو وەڵامی ئەو لایەنانەی سەردانمان كردن، ئیجابی بوون.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 9:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.