بەغدا لیژنەی پێكهێنا.. لەبارەی موچەو بودجەی هەرێمەوە
بۆ دەستكاریكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2019ی عیراق، سبەینێ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق نوسراوێك بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك هاوبەش لەنێوان حكومەت و نوێنەران دەردەكات، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵیش رایدەگەیەنێت"داوایەكیان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە".

ئەحمەد حاجی رەشید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەSNNی راگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 7ی 11ی 2018 سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانیەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبوونەوە، بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی بودجەی 2019ی عیراق و پشكی هەرێم.

وتیشی:"هەموو فراكسیۆنە كوردیەكان هاوهەڵوێست بوون لەسەر داكۆكیكردن لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەكە، راپۆرتێكیش لەبارەی كەموكوڕییەكانی بودجە ئامادە دەكەین".

راشیگەیاند، لەڕێگەی د.بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داواكارییەكمان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، بۆئەوەی بەزووترین كات وەفد بنێرنە بەغدا بەمەبەستی چارەسەری كێشەی قوتی خەڵك و بودجە، هەروەها بۆئەوەی روون بێت كە ئایا هەرێم پابەند دەبێت بە پڕۆژەیاسای بودجەی یان نا.

ئاشكراشیكرد، سبەینێ 8ی 11ی 2018، نووسراوێكی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی حكومەتی عیراق دەگاتە پەرلەمان، تایبەت بەپێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان حكومەتی عیراق و ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی كێشەكانی بودجەی 2019 و دەستكاریكردنی، لەڕێگەی ئەو لیژنەیەشەوە داكۆكی تەواو لەمافەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 8:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.