پارەی ساڵێكی خوێندكاران خەرج دەكرێت
پارەی خوێندنی ساڵێكی كوڕو كچی شەهیدان لەزانكۆكاندا خەرجدەكرێت و بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانیش رایدەگەینێت"پارەكەیان بۆ دەنێرین، هەر خوێندكارێكیش خۆی پارەی خوێندنەكەی دابێت بۆی دەگەڕێنینەوە".

ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی، بەSNNی راگەیاند:پارەی خوێندنی كوڕو كچی شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ ساڵی خوێندنی 2017بۆ 2018 هاتووەو مامەڵەكردنمان دەستپێكردووەو بەمزووان دەستدەكەین بەدابەشكردنی پارەكە.

وتیشی"پەیوەندیمان لەگەڵ زانكۆكاندا هەیەو پارەكەیان بۆ دەنێرین، هەر خوێندكارێكیش خۆی پارەی خوێندنەكەی دابێت بۆی دەگەڕێنینەوە".

لەبارەی بڕی پارەكە، راشیگەیاند: بڕی پارەكەش بۆ ساڵی 2017بۆ 2018 بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكەی سێ ملیار دینارە، بۆ ساڵی خوێندنی 2018 بۆ 2019 رەزامەندنی خەرجكردنەكەی هەیەو چاواڕوانین لەوەزارەتی داراییەوە بۆمان بنێرن.

بەرێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراونی سلێمانی رونیكردەوە، پێشتر هەندێك لەزانكۆكان فشاریان لەخوێندكارانی كوڕو كچی شەهید دەكرد بۆكرێی خوێندن، بەڵام لەگەڵ زانكۆكاندا قسەیان كردووەو كێشەكەیان چارەسەركردووە.


SNN:

هەورامان هاشم

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 7:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.