بەستنی پێوەری ئاو دەستپێدەكاتەوە..پێوەرێكی دیكە دەهێنرێت
ماوەی نزیكەی دوو هەفتەیە بەستنی پێوەری ئاو بۆ ماڵان ڕاگیراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش هۆكارەكەی ئاشكرادەكات و وادەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەكەش ڕادەگەیەنێت و رایدەگەیەنن"ئەو جۆرەی كەدواجار پەسەندكراوە هێشتا كۆمپانیاكان نەیان هێناوە".

سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەلێدوانێكدا بەSNNی راگەیاند: هۆكاری ڕاگرتنی بەستنی پێوەری ئاو ئەوەبوو ئەو جۆرەی كەدواجار پەسەندكراوە هێشتا كۆمپانیاكان نەیان هێناوە.

وتیشی: بەشێك لەكۆمپانیاكان ئۆفەریان پێشكەشكردووە و پێوەرەكە لەدروستكردندایە و لەئایندەیەكی نزیكدا دەكەوێتە بازاڕەوە.

سەبارەت بەوەی ئەو پێوەرانەی تر كێشەیان هەیە، بۆیە جۆرێكی تر پەسەندنەكراون، ئەو بەرپرسەی ئاوی سلێمانی روونیكردەوە،"پەیوەندی بەوەوە نییە، بەڵام جار لەدوای جار كە گرێبەست تازە دەكرێتەوە داوای شتی تازەتر دەكەین، بۆیە پێوەرەكانی تر كەبەستراون هیچ كێشەیان نییە بەمەرجێك ئەو سێ پێوەرەبن كە لەلایەن حكومەتەوە پەسەندكراون(ئەڵمانی و ئیتاڵی و توركی)".

سەربەست عوسمان، راشیگەیاند: لەئایندەیەكی نزیكدا دەستدەكەینەوە بە بەستنی پێوەرەكان و پێوەرە نوێیەكەش كە پەسەندكراوە لەسەر خواستی خەڵك لەگەڵ پێوەرەكانی پێشتردا دەبەسترێت.


SNN:

سۆران سەعید

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 7:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.