هەرێم و بەغدا دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی
ماوەی دوو رۆژە هەرێم و بەغدا لەكۆبوونەوەدان بۆ رێككەوتن لەسەر تەعریفەی گومرگی و مۆڵەتی هەناردەو هاوردە، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: هەندێك رێككەوتن كراوەو هەفتەی داهاتوو رێككەوتنی كۆتایی دەكرێت.

نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بەSNNی راگەیاند: دوێنی و ئەمڕۆ دوو كۆبوونەوە لەنێوان لیژنەی شەش وەزارەت(دارایی، بازرگانی، پیشەسازی، ناوخۆ، پلاندانان و كشتوكاڵ)ی حكومەتی هەرێم و بەغدا كراوە، سەبارەت بەیەكخستنی تەعریفەی گومرگی و وەرگرتنی مۆڵەتی هەناردەو هاوردە لەنێوان هەرێم و بەغدا.

وتیشی"هەندێك رێككەوتن كراوەو هەندێكی دیكەشی ماوەو هەفتەی داهاتوو رێككەوتنی كۆتایی دەكرێت".

راشیگەیاند: ئەگەر بێتو ئەو تەعریفە گومرگییەی لەعیراق پیادە دەكرێت، هەمان شت لەهەرێمی كوردستانیش پیادە بكرێت، كە هەندێكیان جیاوازی تێدایە، ئەوكاتە بەشێوەیەكی راستەوخۆ بازگەكانی گومرگ لەنێوان هەرێم و بەغدا لادەبرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەساڵی 2011ەوە هەرێم داوایكردووە مۆڵەتی هەناردەو هاوردە لەگەڵ عیراق یەكبخرێت، بەڵام عیراق ئامادە نەبووە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 6:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.