وادەی گەڕانەوەی پێشمەرگە ئاشكرا دەكرێت
گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك پەیوەست دەكرێت بەرێكەوتنە هەرێمایەتیەكانەوەو بەرپرسێكی یەكێتیش وادەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت"تەنانەت حكومەتی عیراقیش ئەو دەسەڵاتەی نییە كە پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ كەركوك".

یاسین عزەدین جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەSNNی راگەیاند: گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كەركوك پرسێكی ئاسان نییە كە بە تەنها لەنێوان هەرێم و بەغدا چارەسەربكرێت، بەڵكو پێویستی بەرێكەوتنی هەرێمایەتی هەیە بەتایبەت ئێران و توركیاو تەنانەت ئەمریكاش.

وتیشی"حكومەتی عیراقیش ناتوانێت بە تەنها بڕیاری گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك بدات".

ئەو بەرپرسەی یەكێتی وادەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت، ئێستا جارێكی تر داعش خۆی كۆكردتەوەو دەیەوێت لەسنوورەكانی سوریاوە دزە بكەنە خاكی عیراق، بۆیە شەڕێكی تری داعش بەڕێوەیەو ئەوكات ئەمریكا خۆیان هێزی پێشمەرگە دەگەڕێننەوە بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان.

ئەوەشی ئاشكراكرد، ئێستا تیرۆریستانی داعش لەسنووری ناحیەكانی زاب و عەباسییەو قەزای حەویجە بەهێزن، بەشێوەیەك ئەو ناوچانە بەشەو لەلایەن داعشەوە بەڕێوەدەبرێت و تەنانەت بەئاشكرا سەردانی بازاڕەكان دەكەن و سوپای عیراقیش توانای كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكەیان نییە.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 6:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.