هەفتەی داهاتوو موچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم روونكردنەوە دەدات لەبارەی دابەشكردنی موچەی مانگی هەشتی وەزارەتی تەندروستی و بەپێی ئەو زانیارییانەی دراون بەSNN، سبەینێ موچەی ئەو وەزارەتە دابەشدەكرێت و دوانەخراوە بۆ هەفتەی داهاتوو، هاوكات ئەو وەزارەتانەش ئاشكرادەكرێت كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچە وەردەگرن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە گەنجینەكانی وەزارەتی داراییەوە دراون بەSNN، بەهیچ شێوەیەك موچەی مانگی هەشتی وەزارەتی تەندروستی دوانەخراوە بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، بەڵكو سبەینێ 8ی 11ی 2018، موچەی ئەو وەزارەتە دابەشدەكرێت.

لەبارەی ئەو وەزارەتانەشی كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەیان پێدەدرێت، لەزانیارییەكاندا هاتووە((رۆژی یەكشەممە 11ی 11ی 2018 موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت، هەرچەندە تائێستاش گەنجینەكان لەموچەی رۆژی دووشەممە ئاگادارنەكراونەتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو چاودێری كۆمەڵایەتی دابەش بكرێت)). 


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 5:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.