دۆلار دابەزی و نەوت بەرزبۆوە
ئێوارەی ئەمڕۆ 7ی‌ 11ی‌ 2018 لەكاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێم، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی دابەزی و بەپێچەوانەوە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا بەرزبۆوە.

كۆمپانیای پشتگیر بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەكانی بۆ SNN ئاشكراكرد كە بەمشێوەیەیە:

100 دۆلاری ئەمریكی 120 هەزارو 600 دینار.

100 یۆرۆ 138 هەزار دینار.

100 پاوەن 156 هەزار دینار.

100 هەزار تمەنی ئێرانی 8 هەزار و 650 دینار.

100 لیرەی توركی 22 هەزارو 500 دینار.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ‌ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەربوو بە 120 هەزاو 650 دینار.

لەلایەكی دیكەشەوە، بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردوە، بەشێوەیەك كەئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 72دۆلارو 85 سەنت بەرزبۆوە، لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 71 دۆلارو 98 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 5:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.