لیستی جیاوازی موچەی فەرمانبەران رەوانەی دارایی دەكرێت
پەروەردەی سلێمانی رونكردنەوە لەبارەی جێبەجێكردنی رێنماییەكی وەزارەتی دارایی هەرێم دەدات كەتایبەتە بەخەرجكردنی جیاوازی موچە مانگی 12ی ساڵی رابردوو بۆ موچەخۆران و بەرپرسێكی پەروەردەش تەئكیددەكاتەوە كار بەو رێنماییەكراوە و بەلیستی جیاواز رەوانەی گەنجینەكان كراوە.

شێركۆ سەعدید بەرێوەبەری ژمێریاری لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەSNNی رایگەیاند: وەك پەروەردە كارمان بەرێنماییەكەی وەزارەتی دارایی كردووە كە تایبەتە بەجیاوازی موچە بۆ ئەو موچەخۆرانەی كە لەمانگی 12ی 2017دا جیاوازی موچەیان هەبووە و بۆیان نەبەستراوە.

رونیشیكردەوە، بەلیستی پاشكۆ لەگەڵ موچە مانگی هەشتی ئەمساڵدا لیستەكان ئامادەكراون و رەوانەی بەرێوەبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی كراون و چاوەڕواندەكرێت ئەو كەسانەی كە شایستەی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەن مانگانە پارەكەیان بۆ خەرج بكرێت.

راشیگەیاند: وەزارەتی دارایی هەرێم بەگوێرەی رێنماییەكە پارەی پێویستی بۆ  ئەو موچەخۆرانە تەرخانكردووە كە شایستەی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیان كەپێشتر بۆیان خەرجنەكراوە، جگەلەوەش وەك پەروەردە سەرجەم كارەكانمان بەكۆتا هێناوە و چاوەڕواندەكرێت لەئایندەیەكی نزیكدا جیاوازی موچە بۆ ئەو كەسانە خەرج بكرێت كە رێنماییەكە دەیانگرێتەوە.


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 4:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.