سەفین دزەیی: بڕیار دەدرێت
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی چارەنوسی ئەنجومەنی پارێزگاكان زانیاری نوێ‌ ئاشكرادەكات وتەبێژی حكومەتیش رایدەگەیەنێت"باسی چارەنوسی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت".

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەSNNی راگەیاند:حكومەتی ئێستای هەرێم ناتوانێت هیچ بڕیارێك لەبارەی ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە بدات.

ئاشكراشیكرد،"دوای دەستبەكاربونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی هەرێم، باسی چارەنوسی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت".

لەئێستادا وادەی یاسای كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم كۆتایهاتوەو تائێستا حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی لەبارەی چارەنوسی ئەنجومەنی پارێزگاكان نەداوە.


SNN:

خیڵان ڕەئوف

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 4:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.