گۆڕان داوای ئەم پۆستە دەكات.."ئەوە خێرنییەو مافی خۆمانە"
بەگوێرەی ڕاپرسیەكی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان بۆچونی زۆربەی ئەندامانی ئەو بزوتنەوەیە بەپێویستی دەزانن حزبەكەیان بەشداریی حكومەت بكات، ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنەوەكەش دەڵێت: پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت بەمافی خۆمان دەزانین.

خەلیل سەركانی ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەSNNی ڕاگەیاند، "ئێمە بزوتنەوەیەكی جەماوەرین و هەندێكجار دەگەڕێینەوە بۆ ڕای خەڵك و ڕاپرسی دەكەین، بۆ هەندێك بابەتی گرنگ و بەمیزاجی تاكەكەسی بڕیار نادەین".

سەركانی ئەوەشی نەشاردەوە، "ڕاستە دوو بۆچونی جیاواز هەیە لەناو گۆڕان، یەكێكیان ئەوەیە بەشداریی حكومەت نەكەین، بۆچونەكەی دیكەش ئەوەیە بەشداری بكەین، بەگوێرەی هەموو ڕاپرسی و بۆچونەكان بەشداریكردن لەحكومەتدا بەهێزترە، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێكمان نەداوە".

ئەندامەكەی جڤاتی گشتیی گۆڕان زیاتر لەوبارەیەوە وتی:"ئەگەر بڕیاریش بدەین، ئێمە سەربەخۆیی سیاسیی خۆمان هەیەو كاریگەری كەسمان لەسەرنییەو ئازادین لەگەڵ كێ هاوپەیمانی دەكەین".

سەبارەت بەداواكاری گۆڕان بۆ پۆستەكانیش نەیشاردەوە، "گۆڕان مافی خۆیەتی پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی پێبدرێت، ئەگەر ئەوەش كرا مانای ئەوەنییە خێرمان پێدەكەن".

لەبارەی كاندیدیشیان بۆ ئەو پۆستە، خەلیل سەركانی ڕەتیكردەوە، "هەردوو ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن جەلال جەوهەرو شۆڕش حاجی لەناو بزووتنەوەكە دیاركرابن بۆ ئەو پۆستە، ئەوەشی باسدەكرێت تەنها دەنگۆیە".


SNN:

سۆران سەعید

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 3:41PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.