هۆشداریی بەلایەنەكان دەدرێت..تایبەتە بەبودجەی هەرێم
لەئەگەری دواكەوتنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێ هۆشداریدەدرێت، پەرلەمانتارێكیش ڕایدەگەیەنێت، "ئەگەر لایەنەكان بەماوەیەكی كەم نەگەنە ڕێكەوتن، بودجەی 2019 دوادەكەوێت".

ڕێواز فایەق ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "دەستەی سەرۆكایەتی و لیژنەكانی پەرلەمان درەنگ پێكبهێندرێن، ئەوا بەدڵنیاییەوە بودجەی 2019ی هەرێم دوادەكەوێت، بۆیە پێویستە هەرچی زوە لایەنە سیاسییەكان لەسەر پێكهێنانی دەستەی سەرۆكایەتی بگەنە ڕێكەوتن، تا پەرلەمان بەئەركەكانی خۆی هەستێت و ئامادەكاریەكانی بۆ پەسەندكردنی یاسای بودجە دەستپێبكات".

وتیشی:"سەرجەم هەنگاوەكانی پێكهێنانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و كابینەی نوێی حكومەت گرێدراوی یەكترن، هەركات دوابكەوێت، بەدڵنیاییەوە كاریگەری لەسەر بودجە دەبێت".

جەختیشیكردەوە، "ناكرێت بەهەمانشێوەی پێنج ساڵی ڕابردوو لەساڵی (2019)شدا، پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەنەكرێت، ناشرینترین و خراپترین و پڕ كەموكوڕترین بابەتبوو لەخولی چوارەمی پەرلەماندا ڕویدا كە لەمێژوشدا نەبوە، پێنج ساڵ پڕۆژەیاسای بودجە پەسەندنەكرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 3:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.