شه‌ڕه‌ بۆكس له‌نێوان دوو په‌رله‌مانتار روویدا
له‌دوای كۆتایی هاتنی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، شه‌ڕه‌ بۆكس له‌نێوان دوو په‌رله‌مانتار روویدا.

ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6ی 11ی 2018، له‌دوای كۆتایی هاتنی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌ناو كافتریای په‌رله‌مان، شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌حمه‌د جبوری و ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی روویداوه‌، كه‌ هه‌ردووكیان په‌رله‌مانتاری سوننه‌ن.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ كه‌ ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌د جبوری كردووه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ناوبراو له‌چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاوه‌، سه‌ره‌تاش به‌ شه‌ڕه‌ جنێو ده‌ستیپێكردووه‌و دواتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌ بۆ شه‌ڕه‌ بۆكس.



SNN:

 هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 5:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.