كۆتا نرخی ئه‌مڕۆی دراوه‌كان .. دۆلار دابه‌زی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6ی 11ی 2018، له‌كاتی داخستنی ده‌رگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عیراقی دابه‌زی و نرخی نه‌وتیش له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی.

كۆمپانیای پشتگیر بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌شاری سلێمانی نرخی دراوه‌كانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

100دۆلاری ئه‌مریكی 120 هه‌زارو 250 دینار.
100یۆرۆ 136 هه‌زار دینار.
100پاوه‌ن 152 هه‌زار دینار.
100هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 8 هه‌زار دینار.
100لیره‌ی توركی 21 هه‌زار دینار.
به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر بوو به‌ 120 هه‌زارو 650 دینار.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، بۆرسه‌ی جیهانی نرخی نه‌وتی ئاشكراكردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ئێواره‌ ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ (73) دۆلار به‌رزبۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ (72) دۆلارو (88) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 2 هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 5:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.