مالیکیش دەچێتە ھاوپەیمانێتیەکەی سەدرەوە..ئەمشەو دەستپێدەکات
ڕەوتی سەدر پێشبینی هاتنەناوەوەی لیستی دەوڵەتی قانون بۆ ناو هاوپەیمانێتیەكەیان دەكات، بڕیارە ئەمشەویش هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح سەردانی نوری مالیكی بكات و پرسی بەشداریكردنی لەهاوپەیمانێتیەكەیان لەگەڵ سائیرون تاووتوێبكات.

زیا ئەسەدی بەرپرسی نوسینگەی موقتەدا سەدر، بەمێدیا عیراقیەكانی ڕاگەیاندوە، "لەدوای ئەوەی هەردوو لیستی سائیرون و فەتح هاوپەیمانێتیان بۆ دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی پێكهێنا، پێشبینیدەكرێت لیستی دەوڵەتی قانونیش كە لەلایەن نوری مالیكییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، بێتە ناو ئەو هاوپەیمانێتییەوە".

ڕاشیگەیاندوە، "لیستی سائیرون هێڵی سوری لەسەر هیچ كەس و لیستێك نییەو هەستیش دەكرێت بۆچونی هاوبەش لەنێوان سائیرون و دەوڵەتی قانون هەبێت".

هاوكات، مێدیا عیراقیەكان لەزاری بەرپرسانی باڵای لیستی دەوڵەتی قانون بڵاویانكردۆتەوە، بڕیارە ئەمشەو هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح سەردانی نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی قانون بكات و پرسی هاتنەناوەوەی لیستەكەی مالیكی بۆ هاوپەیمانێتیەكە تاووتوێبكەن.

ئەوەش ئاشكراكراوە، چاوەڕواندەكرێت هادی عامری ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان لیستی سائیرون و دەوڵەتی قانون ببینێت بۆئەوەی ئەوانیش بەشداربن لەو هاوپەیمانێتییە گەورەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عیراق.


SNN:

بەشی هەواڵ

 6 ڕۆژ پێشتر - Jun 13 2018 8:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.