موچه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر فه‌رمانبه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیادده‌كرێت
تائێستا یه‌كخستنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ شارستانی‌ له‌گه‌ڵ عیراق و هاوتاكردنه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ سه‌ربازیدا كاری‌ پێنه‌كراوه‌، په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكرایده‌كات، عیراق و هه‌رێم له‌هه‌وڵدان بۆ هاوتاكردنی‌ موچه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عیراقدا، ده‌شڵێت:"حكومه‌ت له‌به‌رنامه‌یدایه‌ یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ دابڕێژێت".

عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "حكومه‌تی‌ هه‌رێم یاسای‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی‌ یاساكانی‌ خۆیشی‌ موچه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شده‌كات".

وتیشی‌:"حكومه‌تی‌ عیراقیش به‌هه‌مانشێوه‌ یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ردولا له‌هه‌وڵی‌ یه‌كخستنی‌ موچه‌دان".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عیراق و هه‌رێم یه‌كنه‌خرێت، "ئه‌وا هه‌وڵده‌درێت له‌یه‌ك نزیك بكرێنه‌وه‌، حكومه‌تیش له‌به‌رنامه‌یدایه‌ یاسایه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دابڕێژێت و یه‌كخستنی‌ موچه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ شارستانی‌ و سه‌ربازی‌ هه‌رێمیش ده‌خرێته‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌وه‌".

به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی، پێده‌چێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم پشت به‌حكومه‌تی‌ عیراق ببه‌ستێت بۆ پێدانی‌ موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و فشاره‌ش كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عیراقه‌وه‌ خراوه‌ته‌سه‌ر هه‌رێم له‌شێوازی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ هه‌رێم، پێده‌چێت هه‌ر بۆ ئه‌وه‌بێت دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕێكبخاته‌وه‌و نزیك بێت له‌سیستمی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ عیراقه‌وه‌.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Jan 12 2018 9:12AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.