گۆڕان وه‌ڵامی‌ پارتی‌ ده‌داته‌وه‌..تایبه‌ته‌ به‌گێڕانه‌وه‌ی‌ موڵكه‌ حكومیه‌كان
دوای‌ ڕه‌خنه‌ی‌ پارتی‌ له‌كشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیره‌كانی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و ڕاده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی‌ موڵكه‌ حكومیه‌كان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاته‌ده‌نگ و په‌رله‌مانتارێكی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش جه‌خت له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ موڵك و ماڵی‌ حكومه‌ت ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:"سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ته‌نها ئۆتۆمبێلێكی‌ له‌لا ماوه‌، ئه‌ویش ده‌گێڕێته‌وه‌".

له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردودا پارتی دیموكراتی‌ كوردستان ڕه‌خنه‌ی‌ له‌گۆڕان و كۆمه‌ڵ گرت له‌به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌یان له‌حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵكه‌ حكومیه‌كان كه‌ تائێستا لای‌ ئه‌و دوو لایه‌نه‌ ماوه‌ته‌وه‌.

د.به‌هار مه‌حمود جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی و هاوكات ئه‌ندامی فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌نها ئۆتۆمبێلێكی حكومی لاماوه‌، هه‌ركات نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرا، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌".

وتیشی‌:"وه‌زیره‌كانی گۆڕان هیچ موڵكێكی حكومیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا نه‌هێناوه‌ تا بیگه‌ڕێننه‌وه‌، سكرتێری په‌رله‌مانیش كه‌ له‌پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی، هه‌ر موڵكێكی حكومی لابوبێت گه‌ڕاندوێتیه‌وه‌ بۆ حكومه‌ت".

ڕه‌خنه‌كه‌ی‌ پارتی‌ و وه‌ڵامی‌ گۆڕانیش له‌كاتێكدایه‌، ڕۆژی 20-12-2017 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كشانه‌وه‌یان له‌حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاندو دواتر سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانیان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

  7 مانگ پێشتر - Jan 12 2018 9:04AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.