داوای‌ حزبێكی‌ نوێ له‌كورد ده‌كرێت..SNN زانیاری‌ ورد ئاشكراده‌كات
چه‌ند لایه‌نێكی‌ سیاسیی (شیعه‌و سوننه‌)ی‌ عیراق داواكاریی دامه‌زراندنی‌ حزبێكی‌ نوێ ئاراسته‌ی‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌ سیاسیی كورد ده‌كه‌ن، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتیش له‌شاری‌ به‌غدا ناوی‌ حزبه‌كه‌ ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و په‌یامه‌ له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌ سیاسیی كورد كراوه‌".

سه‌عدون فه‌یلی‌ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ به‌غدای‌ یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ SNN ئاشكرایكرد، "هه‌وڵێك له‌لایه‌ن نوری مالیكی‌ و ڕه‌وتی‌ حیكمه‌و چه‌ند لایه‌نێكی‌ دیكه‌ی‌ سوننه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ دامه‌زراندنی‌ حزبێكی‌ نوێ به‌ناوی‌ حزبی‌ نیشتیمانی‌".

وتیشی‌:"ئه‌م هه‌وڵ و بیرۆكه‌یه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یگرتوه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌یانه‌وێت قۆناغی‌ تائیفه‌گه‌ری‌ و نه‌ته‌وایه‌تی‌ تێپه‌ڕێنن و حزبێكی‌ نوێ پێكبێهنن و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی‌ عیراق تێیدا به‌شداری پێبكه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ئامانجی‌ حزبه‌ نوێیه‌كه‌ فه‌یلی‌ وتی‌:"ته‌نها مه‌به‌ست له‌و هه‌وڵه‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگ و جه‌ماوه‌ره‌ به‌ناوى حزبی‌ نیشتیمانی‌ و هاوڵاتیبون، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ سه‌رناگرێت و شكستده‌هێنێت".

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی‌ یه‌كێتیی له‌شاری‌ به‌غدا ئاماژه‌ی‌ به‌ئه‌زمونی‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندنی‌ ئه‌و جۆره‌ حزبانه‌ كردو جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌و وڵاتانه‌ گه‌شه‌ی‌ زۆرباشی‌ كردوه‌، "به‌ڵام جه‌ختده‌كه‌مه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌عیراق سه‌رناگرێت".

ئه‌و نمونه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ هێنایه‌وه‌، "هیچ هاوڵاتیه‌كی‌ عه‌ره‌ب ئاماده‌نییه‌ پشتگیریی‌ یاخود ده‌نگ به‌كوردێك بدات بۆ هه‌ر پله‌و پۆستێك بێت له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا، ئه‌مه‌ بۆ كوردیش ڕاسته‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌وڵه‌كان بێئه‌نجامده‌بن".


SNN:

ئازاد هیوا

 مانگ پێشتر - Jan 12 2018 8:38AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.