پارتی بڕیاری کۆتاییدا ..دەگەڕێنەوە بەغدا
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بگەڕێتەوە پەرلەمان و بەشداری کۆبونەوەکان بکات .

 رێناس جانۆ، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەSNNی راگەیاند: فراکسیۆنەکەیان بڕیاریداوە لەمەودوا بەشداری لەکۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا بکەن و لەڕاگەیەنراوەکەشەیاندا تەواوی پرسەکەیان روونکردۆتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و ھەستکردن بەو دۆخەی کە عیراق پێداتێپەڕ دەبێت، ھەروەھا باوەڕبوونمان بە دیالۆگ وەک تاکە رێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان، بڕیارماندا بگەڕێینەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

ئەوەش روونکراوەتەوە: ئەگەر دەستووری عیراق بەشێوەیەکی راست و دروست جێبەجێبکرێت، ئەوە بەرژەوەندیەکانی ھەموو پێکھاتەکانی عیراق پارێزراو دەبێت.


SNN:

بەشی هەواڵ

 ساڵ پێشتر - Nov 15 2017 6:13PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.