لیستی برایه‌تی داوایه‌كی رێبوار تاڵه‌بانی ره‌تده‌كاته‌وه‌
لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ناو بینای په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ڵامی ڕێبوار تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه‌و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌بری ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر كۆببینه‌وه‌، ده‌كرێت له‌كه‌ركوك ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بكرێت و ڕه‌وشی شاره‌كه‌ش زیاتر ئاسایی بكرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 14ی تشرینی دووه‌می 2017، ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، كه‌ له‌دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌وه‌ ڕووی له‌هه‌ولێر كردووه‌و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، په‌یامێكی ئاراسته‌ی فراكسیۆنی برایه‌تی كرد سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن و له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆببنه‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا بڕیارمان نه‌داوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن بچینه‌ هه‌ولێر، قسه‌شمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ شاره‌كه‌ی خۆمان و له‌ناو ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆببینه‌وه‌، ئه‌ویش ده‌توانێت هاوشێوه‌ی ئه‌ندامه‌كانی تر بگه‌ڕێته‌وه‌ شاره‌كه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ش بكرێت.
ڕێبوار تاڵه‌بانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا داوایكردووه‌ فراكسیۆنی برایه‌تی كه‌ له‌كۆی 41 ئه‌ندام، 26 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن پێكده‌هێنن، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 16ی تشرینی دووه‌می2017 له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆببنه‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا خۆی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نابێت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش ده‌ست به‌كۆبونه‌وه‌كانی ده‌كاته‌وه‌و ڕه‌وشه‌كه‌ش زیاتر ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ هیچ بیانوویه‌ك نییه‌ بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ كه‌ركوك.



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 14 2017 11:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.