SNN نوێترین زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پاره‌ی هاندانی مامۆستایان بڵاوده‌كاته‌وه‌
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات حكومه‌ت به‌ڵێنی پێداون پاره‌ی دوو مانگی هاندانی مامۆستایان دابه‌شبكات، به‌رپرسێكی ئه‌و رێكخراوه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌هه‌وڵه‌كانمان بۆ بردنه‌سه‌ری ئه‌و به‌ڵێنه‌ به‌رده‌وام ده‌بین.

عه‌بدولواحید محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی قۆناغی چواره‌می مامۆستایانی كه‌ركوك و هه‌ولێر، چه‌ند ڕۆژێكه‌ كۆتاییهاتووه‌، له‌ئێستاشدا هه‌وڵه‌كانمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی گفتوگۆ بكه‌ین، تا پێدانی ئه‌و هاندانه‌ به‌رده‌وام بێت و پاره‌ی مانگه‌كانی دیكه‌ش دابه‌شبكات.
وتیشی:" ساڵی ڕابردوو بڕیاردرا ده‌رماڵه‌ی هاندان بۆ شه‌ش جار به‌رده‌وام بێت، له‌ئێستاشدا دوو ده‌رماڵه‌مان ماوه‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شمان پێدراوه‌ كه‌ دابه‌شده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌كه‌ش، عه‌بدولواحید محه‌مه‌د ئاشكرایكرد: چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌منزیكانه‌ ئه‌و مافه‌ی مامۆستایان وه‌ربگرین، به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌كانمان ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ كاری زۆری ده‌وێت و ده‌بێت به‌بیری وه‌زاره‌تی دارایی بهێنینه‌وه‌، بێ ئومێدیش نیین و سه‌ره‌رای قه‌یرانی دارایی ئه‌و دوو ده‌رماڵه‌یه‌ ده‌درێت.



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 14 2017 10:56PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.