پارتی لەسەر پۆستەكەی بارزانی زانیاری نوێ ئاشكرادەكات
پارتی دیموكرات، بەدووری دەزانێت هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم، لە 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت و پێویستە پەرلەمانیش تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە.

نوری حەمە عەلی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی، بە SNNی راگەیاند: ئەستەمە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەیەكی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بكرێت، چونكە هەڵبژاردن دەبێت لەزەمەنێكی گونجاودا بكرێت، بۆیە ناتوانرێت لەم بارودۆخە پرۆسەكە ئەنجام بدرێت.

وتیشی: "بەبۆچوونی من پێویستە هەڵبژاردنەكان دوابخرێت بۆ كاتێكی دیكە، تاوەكو بارودۆخەكە ئارامتر و باشتر دەبێت".

نوری حەمە عەلی وتیشی: "نەبوونی كاندید بۆ سەرۆكی هەرێم، نیشانەی ئەوەیە هەڵبژاردن ناكرێت، یان كەس خۆی لێنادات، كاندیدەكەی بزوتنەوەی گۆڕانیش پەسەند نەكراوەو لەلایەن ئەنجومەنی شوراوە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت".

سەبارەت بەوەی لەئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی هەرێم، مەسعود بارزانی لەپۆستەكەی دەمێنێتەوە، ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی وتی: "پێویستە پەرلەمان لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان كۆبێتەوەو تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە، ئەوە حەقەش بدەنەوە بەجەنابی سەرۆك بارزانی بۆ درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی، تا ئەو كاتەی پێویستەو ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنین".

وتیشی: "بڕیارەكەی ئەنجومەنی شورا بۆ مانەوەی مەسعود بارزانی لەپۆستەكەی تائەوكاتەی سەرۆكێكی دیكە هەڵدەبژێردرێت، كاری پێدەكرێت، بەڵام ئەگەر پەرلەمانیشی پێویست بێت، دەبێت كۆبێتەوەو بڕیاری خۆی لەسەر بدات".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Oct 12 2017 10:11PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.