په‌روه‌رده‌ هۆشداریی به‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خوێندنگه‌كان ده‌دات
سه‌باره‌ت به‌دانانی‌ مامۆستای‌ وانه‌بێژ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ شاره‌زور هۆشداریی‌ به‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خوێندنگه‌كان له‌سنوره‌كه‌یدا ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك مامۆستای‌ وانبێژ دابنێت هیچ حسابێكی‌ بۆ ناكه‌ین و پاره‌شی‌ بۆ خه‌رجناكه‌ین، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وكاره‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌واندا نییه‌".

محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ قه‌زای‌ شاره‌زور له‌لێدوانێكدا به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خوێندنگه‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌، هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێك له‌ده‌سه‌ڵاتیدا نییه‌ مامۆستای‌ وانه‌بێژ دابمه‌زرێنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان بۆ خه‌رجناكات و حسابیش بۆ ئه‌و دامه‌زراندنه‌ ناكات".

وتیشی‌:"دانانی‌ مامۆستای‌ وانه‌بێژ به‌گوێره‌ی‌ خزمایه‌تی و نزیكی‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان فۆڕمی‌ به‌سه‌ر ده‌رچواندا دابه‌شكردوه‌و ئێستاش سه‌رقاڵی‌ دانان و ئاماده‌كارین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستبه‌كاربن به‌گوێره‌ی‌ خاڵبه‌ندی".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، سه‌رجه‌م ده‌رچوانی‌ په‌روه‌رده‌و په‌روه‌رده‌ی‌ بنه‌ڕه‌ت، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕێنماییانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و  دارایی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ خاڵمان بۆ داناون، "ده‌رچوی‌ ساڵانی‌ ڕابردوو ئه‌مساڵ نمره‌یه‌كی‌ جیاوازیان هه‌یه‌، كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان نمره‌یه‌كی‌ دیكه‌یان ده‌بێت".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌یداو وتی‌:"ئه‌زمونی‌ وانه‌بێژی‌ دوخاڵی‌ ده‌بێت، دواتر به‌گوێره‌ی‌ پسپۆڕیه‌كان جیاده‌كرێنه‌وه‌و له‌به‌رزترین نمره‌وه‌ دێینه‌ خواره‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنیان".

سه‌باره‌ت به‌جیاكاریی مامۆستایان بۆ خوێندنگه‌كانی‌ كچان و كوڕان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ قه‌زای‌ شاره‌زور ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، جیاوازی‌ ده‌كه‌ن بۆ نمونه‌ خوێندنگه‌ی‌ كچان به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م مامۆستاكانیان له‌ڕه‌گه‌زی‌ مێن مامۆستایه‌كی‌ وانه‌بێژی‌ كچیان بۆ داده‌نێن.


SNN:

هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان

 هەفتە پێشتر - Oct 12 2017 8:52AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.