بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ خوێندكاران ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌
ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌مساڵدا زانكۆی گه‌رمیان له‌خوێندكارانی وه‌رگرتوه‌ له‌به‌رامبه‌ر پێدانی به‌شی ناوخۆیی بۆیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆكه‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، پابه‌ندی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا ده‌بن.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی زانكۆی گه‌رمیان كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ  SNN نێردراوه‌ تێیادا هاتوه‌ ((سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆی گه‌رمیان ئه‌وانه‌ی له‌بری وه‌رگرتنی به‌شه‌ناوخۆیی بۆ ئه‌مساڵی خوێندن بڕی 100 هه‌زار دیناریان لێوه‌رگیراوه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو 15ی‌ ئه‌م مانگه‌، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كاروباری خوێندكاران پاره‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌".

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر خوێندكارێك به‌پسوڵه‌ پاره‌كه‌ی دابێت، ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی 100 هه‌زاره‌كه‌ی، پسوڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات.

سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆی‌ گه‌رمیان جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ خوێندكاران به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستانه‌".


SNN:

شاهۆ ئیبراهیم

 هەفتە پێشتر - Oct 12 2017 8:38AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.