سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ له‌سه‌ر دۆخی‌ ئابوری و گرانبونی نرخ ده‌كات
سلێمانی‌ دۆخی‌ ئابوری‌ پارێزگاكه‌و ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هه‌ر به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی‌ نرخ ده‌كات، ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانیش له‌سه‌ر كۆی‌ ئه‌و پرسانه‌ دێته‌ده‌نگ و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "باس له‌ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ده‌كه‌ین".


سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌ 14ی ئابی 2017، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌و چه‌ند ته‌وه‌رێكیش به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ن.

ئه‌نوه‌ر تاهیر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "میوانداری ده‌سته‌یه‌كی باڵا له‌ژوری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی ده‌كه‌ین، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆخی ئابوریی پارێزگاكه‌و ئاسایشی خۆراك و مه‌ترسییه‌كانی، هه‌روه‌ها گرانبونی نرخ له‌بازاڕه‌كاندا".

وتیشی:"هه‌رچه‌نده‌ دروستبونی كێشه‌ی ئابوریی قوڵ به‌دور ده‌زانم، به‌ڵام ده‌بێت ئاماده‌كاریی بكرێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك، به‌شێوه‌یه‌ك عه‌مبارو كۆگای باشمان هه‌بێت".

به‌وته‌ی ئه‌نوه‌ر تاهیر، به‌پێویستی‌ ده‌زانێت ئاماده‌یی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان هه‌بێت، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوڵاتیان له‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان دڵنیابكه‌ینه‌وه‌و ڕێگری له‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ بگرین".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  3 مانگ پێشتر - Aug 13 2017 8:28AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.