حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی و وه‌رگرتنی بۆچونی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌دات، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆمیش ئاشكرایده‌كات، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیار له‌وباره‌یه‌وه‌ دراوه‌.


به‌همه‌ن حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت تێیدا به‌شداربوو، بڕیاردرا حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات".

سه‌باره‌ت به‌واده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌ت و لایه‌نه‌  سیاسیه‌كان و ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ش وتی:"واده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ تائێستا دیارینه‌كراوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت به‌منزیكانه‌ ئه‌نجامبدرێت و تێیدا به‌رچاو ڕونی زیاتر له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بخرێته‌ڕوو، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌درێت بۆچونی لایه‌نه‌كانیش له‌باره‌ی دیاریكردنی هه‌نگاوی دیكه‌ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان وه‌ربگیرێت".

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم باسی له‌وه‌شكرد، كۆبونه‌وه‌كه‌ ته‌نها بۆ به‌رچاو ڕونی زیاترو وه‌رگرتنی بۆچونی لایه‌نه‌كانه‌، واته‌ لایه‌نه‌كان ناتوانن بڕیار له‌باره‌ی كاره‌كانی حكومه‌ته‌وه‌ بده‌ن.


SNN:

كاروان مه‌حمود

 هەفتە پێشتر - Aug 12 2017 8:49AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.