به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ بۆ هه‌رێم: هه‌ڕه‌شه‌مان لێبكرێت وه‌ڵامی‌ خۆمان ده‌بێت
به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ربێت و به‌هۆی‌ هه‌ڵوێسته‌كانیانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ده‌ركردنیان لێبكرێت له‌هه‌رێم، ئه‌وا وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه‌، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانیش له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڵێت:"ئێمه‌ سورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ به‌ڵێ‌ ئێستا گونجاونییه‌ ڕیفراندۆم ئه‌نجامبدرێت".


ئایدن مه‌عروف سه‌رۆكی سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا وه‌ك به‌ره‌ی توركمانی سورین له‌هه‌ڵوێسته‌كانمان له‌باره‌ی ڕیفراندۆمی باشوری‌ كوردستانه‌وه‌و پێمانوایه‌ ئێستا گونجاونییه‌ ڕیفراندۆم ئه‌نجامبدرێت".

وتیشی:"لایه‌نه‌ سیاسیی و كه‌سایه‌تیه‌كانی هه‌رێمیش ئازادن دژایه‌تی ڕیفراندۆم بكه‌ن یاخود پشتگیریی، ئێمه‌ وه‌ك توركمانه‌كان پێمانوایه‌ ئێستا گونجاونییه‌ ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و ڕێگه‌ش ناده‌ین هیچ كه‌سێك له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانمان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كردنمان لێبكات له‌هه‌رێمی كوردستان".

سه‌رۆكی سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكراشیكرد، ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنمان لێنه‌كراوه‌، "به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ركات هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌وجۆره‌مان لێبكرێت، بێگومان هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌بێت".


SNN:

كاروان مه‌حمود

 هەفتە پێشتر - Aug 12 2017 8:35AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.