له‌باره‌ی‌ تۆماركردنی‌ ئۆتۆمبێله‌ بێ سه‌ره‌تاكانه‌وه‌ هاتوچۆ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هاتوچۆی‌ هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌تۆماركردنی‌ ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكان، به‌رپرسێكی‌ هاتوچۆش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌ی‌ ژینگه‌و ڕێگه‌وبانیشیان لێ وه‌رده‌گیرێت، ئاشكراشیده‌كات، هاوشێوه‌ی‌ تابلۆی‌ ئۆتۆمبێلی ژماره‌ كاتی‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.


لیوا عه‌بدولقادر محه‌مه‌د جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ هاتوچۆی‌ هه‌رێم به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ بێ سه‌ره‌تان یاخود تابلۆی‌ پارێزگاكانی‌ دیكی‌ عیراقن و بڕیاری‌ پێدانی‌ تابلۆی پارێزگاكانی‌ هه‌رێم ده‌یانگرێته‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گومرگ ده‌كرێن و مامه‌ڵه‌یان بۆ ده‌كرێت".

وتیشی‌:"له‌به‌رامبه‌ر تۆماركردنیان پاره‌ی‌  تابلۆو ژینگه‌و ڕێگه‌وبانیان بۆماوه‌ی‌ چوارساڵ هاوشێوه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كانی‌ دیكه‌ لێوه‌رده‌گرێت كه‌ هه‌ڵگری‌ تابلۆی‌ پارێزگاكانی هه‌رێمن و دواتر مامه‌ڵه‌یان بۆ ده‌كرێت".

ئاشكراشیكرد، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی‌ بۆ پێدانی‌ تابلۆ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌ بێ سه‌ره‌تاكاندا ده‌كرێت، هاوشێوه‌ی‌  ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی ژماره‌ كاتیدا ده‌كرێت و ئۆتۆمبێلی‌ مۆدێل نوێن و ده‌هێنرێنه‌ هه‌رێمه‌وه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ هاتوچۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ هه‌ڵگری‌ ژماره‌ ئه‌وروپین و داوای‌ پێدانی‌ تابلۆی هه‌رێمیان كردوه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ پاره‌ی‌ تابلۆو ڕسوماتی‌ تایبه‌ت به‌پاره‌ی‌ ژینگه‌و قیریان لێوه‌رده‌گیرێت و دواتر تابلۆكه‌یان پێده‌درێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Aug 12 2017 8:19AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.