پارتی لەسەر داھاتی نەوت وەڵامی گۆڕان دەداتەوە
پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرایدەکات، پرۆسەی گەڕانەوەی داھاتی نەوت بۆ ھەرێمی کوردستان، لەژێر چاودێری ئەمریکادایەو تورکیاش ناتوانێت دەستی بەسەردا بگرێت، دەشڵێت: قسەکانی گۆڕان لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو داھاتە، درۆ و چەواشەکارییە.

دڵشاد شەعبان ئەندامی فراکسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ SNN، زیانیارییەکانی میدیای فەرمی گۆڕانی لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی داھاتی نەوتی ھەرێم لەلایەن تورکیاوە رەتکردەوەو راگەیاند: یەکەمجار نییە گۆڕان ئەو قسە قۆڕانە دەکات، کە ھیچ بنەمایەکیان نییەو قسەی سەرجادەن، ئەوان بڕیاریانداوە درۆ بکەن، ئێمەش بڕیارمانداوە ئیش بکەین و وەڵامی ئەوان نەدەینەوە.

وتیشی: "ئەو زانیارییەیان لەکوێ ھێناوە کە تورکیا دەستی بەسەر داھاتی نەوتی ھەرێمدا گرتووە با ئاشکرای بکەن، چونکە تورکیا ناتوانێت ئەو کارە بکات، داھاتی نەوتی ھەرێم بەپڕۆسێسێکدا دەڕوات پاشان دەگاتە ھەرێمی کوردستان و لەژێر چاودێری ئەمریکادایە".

بەوتەی ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان، "تورکیا ناتوانێت ھەرکاتێک ویستی دەستبەسەر داھاتی نەوتی ھەرێمدا بگرێت، یان ھەرکاتێک ویستی قفڵی نەوتەکە بگرێتەوە، ئەمانە قسەی نالۆژیکین، خۆ حوکمی عەشایری نییە".

دڵشاد شەعبان وتیشی: "خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە مەسەلەی نەوت و داھاتەکەی ھیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووەو لەداھاتووشدا کێشەی بۆ دروست نابێت".

راشیگەیاند: "جیاوازی نێوان ھەرێم و عیراق ئەوەیە، عیراق بانکی ناوەندی ھەیەو حکومەتی عیراق دەتوانێت پارەی یەدەگی بانکی ناوەندی بۆ موچەو خەرجییەکانی بەکاربھێنێت تا ئەوکاتەی داھاتی نەوت دەگەڕێتەوە، بۆیە ئەوان چاوەڕێی داھاتی نەوت ناکەن، بەڵام ئێمە بانکی ناوەندییمان نییە".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 6 ڕۆژ پێشتر - Jul 17 2017 10:14PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.