روونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە
بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی بەشێک لەو یەکەنیشتەجێبوونانە دەدات کەئاوی خواردنەوەیان بەشێوەی خەزان بۆ دابین دەکرێت و دواتر بەسەر ھاوڵاتیانی ئەو یەکانەدا دابەشدەکرێت، بەرپرسێکی ئەو بەرێوەبەرایەتیەش تەئکیددەکاتەوە ئاگادارکراونەتەوە پێوەری ئاو بۆ یەکەکانیان لەماوەی دیاریکراودا دابنێن.


ئامانج جەلال بەرێوەبەری راگەیاندن لەبەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەلێدوانێکدا بۆSNNرایگەیاند: ئەو یەکە نیشتەجێبووانەی بۆ ھاوڵاتیان دروستکراون داوامان لێکردوون پێوەری ئاو دابنێن کە"بە فلۆمیتەر"ناوی دەبرێت.

وتیشی: بەشێکی زۆر لە یەکە نیشتەجێبووەکان ئەو پێوەری فلۆمیتەرەیان بۆ ئاوی خواردنەوەی پرۆژەکە داناوە و جگەلەوەش پەیرەوکردنی سیستمی خەزان بۆ دابینکردنی ئاو پێشتر لەلایەن وەبەرھێنان  و وەبەرھێنەرەکانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام دوای دانانی ئەو ئامێری فلۆمیتەرە بۆ ئاوی خواردنەوەی پرۆژەکە  پێویستە سەرجەم ھاوڵاتیانی نیشتەجێبووی ئەو پرۆژانە پێوەری ئاو بۆ یەکەکانیان دابنێن.

تەئکیدیشی کردەوە ئەگەر دابینکردنی ئاوی خواردنەوەش بۆ ئەو ھاوڵاتیانە لەرێی خەزانی گەورەی ئاوەوە بێت دواجار ھەر دەبێت پێوەری ئاو بۆ یەکەکانیان دابنێن.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Jul 17 2017 9:12AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.