باخچەکانی سلێمانی تێکدەدرێن
ژمارەیەک باخچە لەشاری سلێمانی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تێکدەدرێن و بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانیش دەڵێت"ھاووڵاتیان بەرامبەر بە پاراستنی باخچەکان ھۆشیار نین".

کامەران حەمەساڵح بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، ھۆکاری تێکدانی باخچەکان بۆ نەبوونی چاودێر دەگەڕێنێتەوەو لە لێدوانێکیدا بەSNNی راگەیاند: یەکێک لەکێشەی باخچەکان ئەوەیە کە ژمارەی پاسەوانان و چاودێرمان لەکاتی شەواندا کەمە، بۆئەوەی رێگەبگرن لەو وێرانکارییانەی کە لەلایەن ھەندێک کەسەوە بەرامبەر بە باخچەکان دەکرێت.

وتیشی"بەشێک لەھاووڵاتیان ھۆشیارنین یان ھۆشیاریان کەمە بەرامبەر بەپاراستنی باخچەکان، بەجۆرێک خەڵک ھەیە لەناو باخچەکاندا درەخت دەسوتێنێتء خۆڵء خاشاک بڵاودەکەنەوەو تەنانەت سەتڵی خاشاکەکان دەشکێنن".

سەبارەت بەو زیانانەی کە بەر باخچەکانیان کەوتوون، کارمەران حەمەساڵح روونیدەکاتەوە"ئەگەر بمانەوێت بەژمارە زیانی باخچەکانی سلێمانی بزانین، ئەوە دەبێت کات بە دروستکردنی لیژنەوە بەفیڕۆ بدەین، چونکە دیارە بەشێکی زۆر لە باخچەکان وێرانکراونء زیانی ماددییان پێگەیشتووە".

ئاشکراشیکرد، رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو جۆرە خەڵکانە دەگرینەبەرو لایەنە ئەمنیەکانیش ئاگادار دەکەینەوە.


SNN:

سۆران سەعید

  5 مانگ پێشتر - Jun 19 2017 3:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.