SNN- ئاری و دلێر
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی دابه‌شكردنی خۆراك‌و خه‌رجكردنی بڕی (15000) هه‌زار دینار له‌جێگه‌ی به‌شه خۆراك ده‌ركرد، داوا ده‌كرێت نرخ له بازاڕدا كۆنتڕۆڵ بكرێت‌و وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردساتنیش دووپاتیده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارین به‌مه‌رجی نرخ له بازاره‌كاندا به‌رز نه‌بێته‌وه.
حسێن مه‌رعه‌بی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابوری په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكی بۆ شه‌فه‌ق نیوز ڕایگه‌یاند" ئه‌ركی حكومه‌ته بازاڕ كۆنتڕۆڵ بكات‌و له‌ڕووی نرخی پێداویستییه خۆراكییه‌كان، به‌ر له‌وه‌ی بڕیار بدات كه‌ره‌سته خۆراكییه‌كانی به‌شه خۆراك ڕابگیرێت.
بڕیاری دابه‌شنه‌كردنی به‌شه خۆراكی مانگانه له كاتێكدا هات كه ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز به‌یاننامه‌یه‌كی عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی بڵاكراوه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، دانیشتنی ژماره‌ی (48)ی ئاسایی خۆی سازكردووه‌و ڕێوشوێنی نوێی داڕشتووه له‌باره‌ی نرخی ئارده‌وه، هاوكات بڕیاریشیداوه، له‌جێگه‌ی خۆراكی مانگانه بڕێك پاره‌ی دیاریكراو بدرێته هاوڵاتیان. كه له‌جێگه‌ی خۆراكی مانگانه، هه‌موو مانگێك (15) هه‌زار دینار بدرێته هه‌ر هاوڵاتییه‌ك.
موئه‌یه‌د ته‌یب وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ شه‌فه‌ق نیوز رایگه‌یاند"وه‌كو لیستی ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ین به‌مه‌رجی نرخ له بازاره‌كاندا به‌رز نه‌بێته‌وه "ووتیشی "هۆكاری ده‌ركردنی بریاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فۆرمی خۆراك له‌بری ئه‌وه پاره دان به هاوڵاتیان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌می له دابه‌شكردن و پابه‌ند نه‌بوون به كات و هێنانی جۆری خراپ بۆیه وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌و كاره‌دا شكستی هێناوه بۆیه ئه‌و بریاره ده‌كرا".
ئه‌و وته‌بێژه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی راشی گه‌یاند:ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دوای جێ به‌جێكردنی ئه‌و بریاره‌وه لێپێچینه‌وه‌ی توند نه‌گرنه به‌ر ئه‌وه نرخ له بازاره‌كاندا زۆر به‌خێرای به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت و ئه‌مه‌ش به زیانی هاوڵاتیان ده‌شكێته‌وه".
له لایه‌كی تره‌وه عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی رایگه‌یاندووه "ده‌ركردنی ئه‌و بریاره له كاتێكدایه ده‌مانه‌وێ هاوڵاتیان بتوانن ئه‌و بره پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن ئاستی بازاری ناوخۆی پێ به‌رزبكرێته‌وه"وتیشی "حكومه‌ت به‌وردی چاودێری ئالیاتی دابه‌شكردنی ئه‌و بره پاره‌یه ده‌كات كه 6ملیۆن خێزان لێی سودمه‌ند ده‌بن".
هاوكات له‌لێدوانێكیدا بۆ SNN دكتۆره نه‌رمین مه‌عروف ڕاگری كۆلێجی بازرگانی سلێمانی وه‌ك شاره‌زایه‌كی بواری ئابوری پێی وایه "بڕیارێكی له‌وجۆره خزمه‌ت به‌بژێووی ژیانی هاوڵاتیان ناكات چوونكه ئه‌و ده‌ڵێت: پێدانی خۆراك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1996 وه بۆئه‌وه بوو كه‌خه‌ڵكی تووشی كێشه نه‌بن به‌هۆی ناجێگیری نرخه‌كان له‌بازاڕدا".
ئه‌وپسپۆڕه‌ی بواری ئابوری لەجیاتی جێ به‌جێ كردنی بڕیاری پێدانی پاره له‌بری خۆراك پێشنیازی باشتركردنی كوالێتی ئه‌وكاڵاو خۆراكانه‌ی كرد كه‌له‌ئێستادا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت چونكه ئه‌وپێی وایه‌ئه‌وه هۆكاره بۆ ڕێگریكردن له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له‌بازاڕدا ئه‌گه‌رنا ڕه‌نگه له‌كاتی جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كه‌دا هه‌ڵاوسانی نرخ دروست بێت ئه‌ویش به‌هۆی كه‌می ئاستی خستنه‌ڕوو به‌پێچه‌وانه‌ی زۆری خواست له‌سه‌ركاڵاكان.
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق پاڵپش به فۆرمی خۆراكی مانگانه ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد له دوای ئه‌و سزا نیوده‌وڵه‌تیانه‌ی له‌سه‌ر عێراق بوون له‌دوای ساڵی 1991دوای شه‌ری كویت هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه له فۆرمی خۆراكدا ده‌دران به‌هاوڵاتیان بریتی بوون له (برنج،ئارد،رۆن،شه‌كر،چا،سابون ،تایت،شیر،فاسۆلیا و نیسك)به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و بره‌خۆراكه ته‌نها بووه به برنج و رۆن و شه‌كر و ئارد.