هەواڵ
لەسەر بڕینی ھێڵی نۆرماڵی ماڵان ڕونکردنەوە دەدرێت
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێم ڕونکردنەوە لەبارەی بڕینی ھێڵی نۆرماڵی ماڵان دەدات لەکاتی نەدانی پارەی مانگانەداو بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش ھۆکارەکەی ئاشکرادەکات، تەئکیدیشدەکاتەوە، بڕینی ھێڵی نۆرماڵی ماڵان پەیوەندیدارە بەبەشداربونی ئەو ماڵانە بەھێڵەکانی ئینتەرنێتەوە.


بەشێکی زۆر لەھاوڵاتیان بەھۆی نەدانی پارەی مانگانەی ھێڵی پەیوەندیی ناوماڵەکانیانەوە ھێڵەکانیان بڕدراوەو تائێستاش ھۆکارەکەی نەزانراوە، چونکە پێشتر ئەگەر پارەی مانگانەش نەدرایە حاڵەتی لەو شێوەیە ڕوینەدەدا.

کاروان ڕەزا بەڕێوەبەری گشتیی پۆستەو گەیاندن لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەو ماڵانەی کە ھێڵی نۆرماڵەکەیان بڕدراوە، پەیوەندیی بەھێڵەکانی ئینتەرنێتەوە ھەیە، ئەگەر ھێڵی ئینتەرنێتی لەسەر نۆرماڵەکە ڕاکێشابێت و پارەی مانگانەی ھێڵی نۆرماڵەکە یاخود ئینتەرنێتەکەی نەدابێت ئەوا ھێڵەکەی ڕادەگیرێت تائەوکاتەی پارەی ئەو دوو بەشداربوەی دەدات".

وتیشی:"ئەو ماڵانەی تەنھا لەھێڵی پەیوەندیی نۆرماڵ بەشدارن و ھێڵی ئینتەرنێتیان نییە، ئەگەر پارەی مانگانەکەشیان دوابکەوێت ھێڵەکەیان نابڕدرێت، بەڵام ئەگەر ئینتەرنێتی لەسەر بەسترابێت ئەوا ھێڵی نۆرماڵ و ئینتەرنێتەکە لەسەریەک سویچ بەستراوە، ئەگەر پارەی یەکێکیانی دابێت ھێڵەکەی ڕادەگیرێت تائەوکاتەی پارەکەی دەدات و دواتر ھێڵەکەی کارادەکرێتەوە".


SNN:

  8 مانگ پێشتر - Apr 21 2017 8:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.