هەواڵ
رێنماییەکانی قەرزی (١٠) ملیۆن دیناری ئاشکرادەکرێت
رێنماییەکانی تایبەت بەوەرگرتنی قەرزی (١٠) ملیۆن بۆ فەرمانبەران لەلایەن بانکی رەشیدەوە بڵاوکرایەوە، کە قەرزەکە بۆ ماوە پێنج ساڵەو تەنھا فەرمانبەرانی ھەمیشەی دەتوانن وەریبگرن.


نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید یەیاننامەیەک بڵاوکردۆتەوەو تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە قەرزی (١٠) ملیۆن دیناری بۆ فەرمانبەران، لەسەر بنەمای موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکانی وەک (بڕوانامەو ھاوسەرگیری و منداڵ) دەدرێت و نابێت لەو بڕە پارەیە زیاتر بێت.

لەڕێنماییەکەدا مەرجەکانی وەرگرتنی قەرزی (١٠) ملیۆن دیناری فەرمانبەران ئاشکراکراوە، کە بەمشێوەیەیە:

- پێویستە داواکار فەرمانبەری ھەمیشەی بێت و خزمەتی لەپێنج ساڵ کەمتر نەبێت و لەخزمەتکردن بەردەوامبێت.

- ماوەی قەرزەکە بۆ پێنج ساڵەو ساڵانە سودی (٩%)ی دەچێتەسەر لەگەڵ وەرگرتنی (٠.٠٠٢) رسوماتی ئیداری.

- نابێت قیستی مانگانەکان و پابەندبوونەکان دیکە، (٥٠%) موچەی تەواو تێپەڕێنێت.

- گرەنتی کۆمپانیای دڵنیایی حکومەت لەلایەن ئیدارەی گشتی بانکەوە.

- تەنھا ئەو وەزارەت و فەرمانگانە دەتوانن سود لەوەرگرتنی قەرز (١٠) ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەرەکانیان وەربگرن، کە لیستی موچەی فەرمانبەرەکانیان رەوانەی یەکێک لەلقەکانی بانکی رەشید دەکەن.

سەبارەت بەسودمەندبوونی فەرمانبەرانی ھەرێم لەو قەرزە،  پێشتر ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنە دارای لەئەنجومەنی نوێنەران بە SNNی راگەیاندبوو: ھەرکاتێک لقی بانکی رافیدەین و رەشید لەھەرێم کرانەوە، ئەوکاتە فەرمانبەران دەتوانن سود لەو قەرزانە وەربگرن کە ئەو دوو بانکە دەدات.

وتیشی: "فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سەر بەحکومەتی فيدراڵی عیراق، دەتوانن ئەو قەرزانە وەربگرن، ئەگەر لیستی موچە فەرمانگەکان رەوانەی ئەو بانکانە بکرێن".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  8 مانگ پێشتر - Apr 21 2017 5:39PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.