هەواڵ
بڕیارێکی حکومەت نرخی خانوو بەرزدەکاتەوە..ڕونکردنەوەیەکی بەپەلە
دوای بڕیارێکی حکومەت بۆ تاپۆکردنی ئەو زەویانەی دەکەونە ناو سنوری ماستەرپلانی گوندەکان، لەسلێمانی نرخی خانوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش لەوبارەیەوە ھاتەدەنگ و ڕونکردنەوە دەدات، ئەندامێکی لیژنەی شارەوانیەکانیش لەئەنجومەنەکە ئاشکرایدەکات، "ئەو بڕیارە نرخی خانوو زۆر بەرزدەکاتەوە".
لەدوایین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕەزامەندی نیشاندرا لەسەر ڕێنمایی تەملیککردنی خانوە نیشتەجێکانی حەرەمی گوندەکان لەسنوری نەخشەڕێگەی پەسەندکراوی گوندەکان بەمەرجێک تەنھا ئەو حاڵەتانە بگرێتەوە کە بەگوێرەی یاساو ڕێنماییەکان مەرجی پێویستی یاساییان تێدایە.
ڕێبوار بازیانی ئەندامی لیژنەی شارەوانی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "لەئێستادا نرخی خانوو و زەوی بەھۆی قەیرانی داراییەوە ڕوی لەدابەزین کردوە، جگەوەش جموجوڵی بارزگانی ڕوی لەداکشانکردوە، سەرباری نەبونی موچەی فەرمانبەرانیش، بەڵام  ئەو بڕیارەی حکومەت گۆڕانکاری ڕێژەیی لەنرخی خانوی ئەو ناوچانە دەکات کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە".
وتیشی:"بەرزبونەوەی نرخی خانوو لەو ناوچانەش بەشێوەیەکی کاتی دەبێت، بەوپێیەی لەئێستادا قەیرانەکان بەردەوامی ھەیەو جگەلەوەش تەنھا لەو ناوچانەش گۆڕانکاری ڕودەدات کە ئەو بڕیارەی حکومەت دەیانگرێتەوە".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیکردەوە لەسەرئەوەی، "تائێستا ئەو بڕە پارەیەی تایبەتە بەوەرگرتنی پارەی ڕسومات بۆ تاپۆکردنی ئەو خانوانە دیارینەکراوەو جگەلەوەش بڕیارەکە ئەو خانوانە ناگرێتەوە کە لەناو ڕەزو باخەکاندا دروستدەکرێن، کە بەشێوەی دۆنم ڕوبەرێکی فراوانی بەکارھێناوە".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 6 ڕۆژ پێشتر - Apr 21 2017 2:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.