هەواڵ
حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی نیشاندا..نرخی ئینتەرنێت کەمدەکرێتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی ھەرێم ڕونکردنەوە لەبارەی کاتی جێبەجێکردنی ھێڵی ئینتەرنێتی بێسنور لەھەرێم دەدات و وتەبێژی ئەو وەزارەتەش تەئکیددەکاتەوە، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکەداوە، ئاشکراشیدەکات، ئەگەر پڕۆژەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە نرخەکەی بەبەراورد بەھێڵەکانی دیکەی ئینتەرنێت ھەرزانتر دەبێت.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "پڕۆژەی ڕاکێشانی ھێڵی ئینتەرنێتی بێسنور کە بەفایبەر ئۆپتیک بۆ ناو ماڵ ناوی دەبرێت، ئێستا سەرجەم کارەکانی تەواوبوەو جگەلەوەش ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی نیشانداوە".
وتیشی:"تەنھا ئەوەی ماوە بریتیە لەوەی پڕۆژەکە بخرێتە بواری تەندەرینەوەو دواتر جێبەجێبکرێت، بۆیە ئەو پڕۆژەیە دواخراوە کارمان بەو ئامانجە کردوە کە پڕۆژەیەکی گشتگیربێت و لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیان بێت".
ڕاشیگەیاند، ئەگەر پڕۆژەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چاوەڕواندەکرێت نرخی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت بەبەرارورد بەھێڵەکانی دیکە ھەرزانتربێت.
ئەوەشی ئاشکراکرد، "پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاریی بێسنور سیستمی فایبەر ئۆپتیکەو سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیشی کوالێتیەکەی بەرزتردەبێت و چاوەڕواندەکرێت لەمساڵدا جێبەجێبکرێت".



SNN:

بەشی ھەواڵ

  8 مانگ پێشتر - Apr 21 2017 12:31PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.