هەواڵ
ھەپەگە پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی پارتی دەکات
ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) داوا لەلایەنەکانی ھەرێم دەکات ھەڵوێستیان بەرامبەر لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی ھەرێم ھەبێت، فەرماندەیەکی ئەو ھێزەش داوا لە پارتی دەکات لەبری ھاوکاریکردنی ھێزی داگیرکەری تورکیا بۆ کوشتنی رۆڵەی کورد، لەگەڵ لایەنە کوردییەکان کار بۆ دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی بکات.


عەگید کەلاری، فەرماندەی ھێزەکانی پارستنی گەل (ھەپەگە- باڵی سەربازی پەکەکە)، بە SNNی ڕاگەیاند: ئامانجی سەرەکی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەی قەندیل، داگیرکردنی باشوری کوردستانە، ھەرچەند پارتیش بەھێز بێت، تورکیا لەباشور بەھێزتر دەبێت".
ئەو فەرماندەیەی ھەپەگە ئاماژەی بەوەکرد کە ھێزەکانیان لەئامادەباشیدان بۆ ھەر پەلامارێکی سوپای تورکیاو وتیشی:" ھێزێک کە لەدژی ئەو پیلانگێڕانەی تورکیاو پارتی بێت و شەڕ بکات تەنھا پەکەکەیە، بەڵام پێویستە خەڵک و لایەنەکانیش ھەڵوێستیان ھەبێت".
بەوتەی عەگید کەلاری، لەئێستادا ھەلێکی زێڕین بۆ کورد ھاتۆتە پێشەوەو داواشدەکات یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد دروستبکرێت و دەڵێت: " کاتی ئەوە نییە بکەونە پێش سوپای تورکیاو شەڕی کورد بکەن، چونکە کورد بەھێزەو لەڕووی نێودەوڵەتیشەوە پشتیوانی زۆرە".
لەپەیامێکیشدا بۆ پارتی رایگەیاند:" گرنگترین کار کورد بیکات، ھێنانی دەستی وڵاتی دوژمن نییە بۆ خاکی کوردستان، بەڵکو پاراستنی یەکێتی نێوان لایەنە کوردییەکانە.



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

  2 مانگ پێشتر - Apr 21 2017 11:38AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.