هەواڵ
پارتی لەگەڵ گۆڕان کۆدەبێتەوە
پارتی دیموکرات پرۆژەیەک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئامادە دەکات و ئامادەیی خۆیشی بۆ کۆبونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ گۆڕان دەردەبڕێت، ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبەش داوا لە لایەنەکان دەکات پرۆژەیەکی ھاوبەش ئامادە بکەن.

ئاراس حەسۆ، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بە SNNی راگەیاند:" ئەگەر گۆڕان ئامادە نییە پێشوازی لە وەفدی ھاوبەشی ئێمەو یەکێتی بکات، ئامادەین بەتەنھا لەگەڵی کۆببینەوەو پرسی ریفراندۆم تاوتوێ بکەین.
وتیشی: "کێشەی کۆبوونەوەمان لەگەڵ گۆڕان نییە، رەنگە سەرەتا برادەرانی یەکێتی لەگەڵیان کۆببنەوەو بەڕوونی باسی پرسەکەیان بۆ دەکرێت".
سەبارەت بەکاراکردنەوەی پەرلەمانیش، ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت:" پارتی پڕۆژەی ھەیە بۆ شێوازی کاراکردنەوەی پەرلەمان و لەدواین کۆبوونەوەمان لەگەڵ یەکێتی باسی دەکەین و ئەوانیش کە لەگەڵ گۆڕان کۆبوونەوە دەتوانن باسی بکەن، ئەوکاتە دەکرێت پرۆژەیەکی ھاوبەش ئامادە بکەین".
ھەرچەندە ھەریەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی، پرۆژەیان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ھەرێم و کاراکردنەوەی پەرلەمان ئامادە کردووە، بەڵام تائێستا پارتی کە بە ھۆکاری پەکخستنی پەرلەمان و دروستکردنی کێشەو قەیرانەکانی ھەرێم تۆمەتبار دەکرێت، ھیچ پرۆژەیەکی بۆ چارەسەرکردن نەخستۆتەڕوو.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

  6 مانگ پێشتر - Apr 21 2017 10:36AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.