هەواڵ
یەکێتی ھۆشداری لەدروستبوونی شەڕێکی گەورە دەدات
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆسەر شنگال ھۆشداری لەھەڵگیرسانی شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە دەدات و بەرپرسێکی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت: ھێزەکانمان بۆ شەڕی دوژمن ڕاسپێردراون.

جەمیل خدر لێپرسراوی مەڵبەندی شنگالی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەSNNی ڕاگەیاند: جگە لەشەڕڤانانی یەبەشە، حەشدی شەعبی لەسنوری شنگال ھەیە، بۆیە ئەگەر تورکیا لەشکرکێشی بکات، تا لەدەروازەی ئیبراھیم خەلیلەوە ھێزەکانی دەگەیەنێتە شنگال، زۆر قورس دەبێت.
بەرپرسەکەی یەکێتی ھەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی بەشداریکردن لەشەڕی دژ بەئێزیدییەکان ئاشکراکردو وتی:" ھیچ کاتێک لەگەڵ شەڕ نین، چونکە ھیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، ئەو ھێزەی ئێمەش کە لەشنگالن ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگەن، ئەرکەکانیشیان دیاریکراوە کە بەرامبەر بەتیرۆرستانی داعش شەڕ بکەن، ڕێنماییمان بۆ ھاتووە ھیچ ھێزێکی ئێمە تەداخولی شەڕی تر جگە لەدوژمن نەکات".
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێکی زۆر لەمیدیاکان باس لەمەترسی لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر شنگال دەکەن و لەلێدوانێکیشدا بۆ SNN خدر ساڵح سەرۆکی ئەنجومەنی ئێزیدییانی شنگال ئاشکرایکرد: مەترسی لەشکرکێشی تورکیا بەھاوکاری پارتی بۆسەر شنگال لەئارادایە.
لەوبارەیەشەوە، لێپرسراوی مەڵبەندی شنگالی یەکێتی دەڵێت: "ئەگەر تورکیا لەشکرکێشی بکات، حکومەتی عیراقیش بێ ھەڵوێست نابێت، کارێکی لەو جۆرەش ئاگرێکی گەورەی شەڕەو تورکیا دەیخاتە ناوچەکەوە".
لەبارەی نێوەندگیرییەکانی نێوان پارتی و پەکەکەش، جەمیل خدر وتی:" ئەوەی لەدەستمان ھاتووە کردوومانە، بەڵام ئەو کارە پێویستی بەنێوەندگیریی باڵا لەھەرێم و دەرەوەی وڵات ھەیە".



SNN:

ڕەنج تاڵیب

  6 مانگ پێشتر - Apr 21 2017 10:06AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.