هەواڵ
ڕۆژی دابه‌شكردنی پاره‌ی هاندانی مامۆستایان ڕاگه‌یه‌نرا
ئەگەرچی بڕیاربوو لەم ھەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی پارەی دووەمی ھاندانی مامۆستایان بکرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ئەو پارەیە دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمەوە بە SNN دراون، ڕۆژانی یەکشەممەو دووشەممەی داھاتوو، دەست بەدابەشکردنی پارەی دووەمی ھاندانی مامۆستایان دەکرێت، لەو چوارچێوەیەشدا پارەی پێویست ڕەوانەی بانکەکان دەکەن.
شێرکۆ سەعید بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: لیستی ناوی مامۆستایانمان بۆ پارەی ھاندان ڕەوانەی گەنجینەکان کردووەو گەنجینەکانیش ئامادەییان دەربڕیوە بۆئەوەی لەکاتی ناردنی پارەکەدا، لیستەکان ڕەوانەی بانک بکەن و دەست بەدابەشکردنی پارەکە بکرێت.
وتیشی: بڕیاربوو لەم ھەفتەیەدا دەست بەدابەشکردنی دەرماڵەی ھاندان بکرێت، بەڵام دواخراوە بۆ ھەفتەی داھاتوو، رۆژی دابەشکردنی پارەکەش دەستنیشان نەکراوە.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  8 مانگ پێشتر - Apr 20 2017 9:00PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.