هەواڵ
لە دوو روداوی هاتۆچۆدا ٢٧ قوربانی هەیە
کەمێک پێش ئێستا و لەئەنجامی وەرگەڕانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مینی پاس، دوو کەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە ٢٥ کەسی تریش برینداربوون.

نەقیب کارزان مەجید، وتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان، بە SNNی ڕاگەیاند: لەئەنجامی وەرگەرانی ئۆتۆمبیلی جۆری مینی پاس لەسەر ریگای کفری –کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا،  ١٥ کەسیی دیکەش برینداربون، کە دوانیان برینەکەیان سەختە و ڕەوانەی سلێمانی کراون، بریندارەکانی دیکەش لەنەخۆشخانەی شەھید ھەژار لەکەلار چارەسەریان بۆ دەکریت.

وتیشی:" لەلایەکی تریشەوە ھەر پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر ڕێگای گوندی (سەیید خەلیل –گوندی گۆبان) سەر بەقەزای کەلار مینی پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران وەرگەڕاو لەئەنجامدا خوێندکارێک گیانی لەدەستدا، زیاتر لە١٠کەسی تریش برینداربون.


SNN:

شاھۆ ئیبراھیم - گەرمیان

  4 مانگ پێشتر - Apr 20 2017 1:54PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.